کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا: پوتین بڕیاری داوە هێرش بکاتە سەر ئۆکراین

11:26 - 30 رێبەندان 2721

ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕێبەندان، "جۆ بایدن" سەرکۆماری ئامریکا ڕایگەیاند: "وێلادیمیر پوتین بڕیاری خۆی داوە بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر ئۆکراین".

ئەوە یەکەم جارە کە "بایدن" بە بڕشتەوە باس لە بڕیاری "ڕووسیە" بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکراین دەکات.

ناوبراو لە درێژەدا باسی لەوەش کردووە کە "ڕووسیە" بە نیازە لەو هێرشەدا "کیئێف" پێتەختی ئەو وڵاتە بە ٢ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار حەشیمەتی بێ تاوانەوە بکاتە ئامانج.

سەرکۆماری ئامریکا جارێکی دیکە جەختی کردووەتەوە کە لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە کۆتایی بە قەیرانی "ئۆکراین" بهێنن.

هەروەها ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانەکانی لە ئوروپا، ڕووسیەیان بەوە تاوانبار کردووە کە لانیکەم ١٥٠ هەزار نیزامیی بۆ سنووری ئۆکراین بەڕێ کردووە، بەڵام "ڕووسیە" ئەوەی ڕەت کردووەتەوە.