کوردستان میدیا: ڕۆژنامه‌ی "نیویۆرک تایمز" نووسیویەتی که سه‌رکۆماری ئا‌مریكا، چوار مانگ مۆڵەتی داوە کە هێزەکانی ئامریکا لە وڵاتی سووریە بكشێنەوە.
ڕۆژنامه‌ی "نیویۆرک تایمز" لە ڕاپۆرتێکدا به پشتبه‌ستن به دوو بەرپرسی دەوڵەتی ئامریکا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دانڵد ترامپ چوار مانگ ماوه‌ی به پێنتاگۆن داوه بۆ كشانه‌وه‌ی تەواوی هێزەکانی ئامریکا لە سووریەدا.
هاوکات کاناڵی "فاکس نیوز" لە دیمانەیەکدا کە لەگەڵ ترامپ ئەنجامی داوە بڵاوی کردووەتەوە: "پێش چوار، پێنج ساڵ لەمەوبەر بۆ مانەوەی سێ چوار مانگ چووینە سووریه و ئێستا کاتی ئەوەیە سەربازەکانمان بگەڕێندرێنەوە ماڵەوە. بە شێوەیەکی زۆر باش ئەوە ڕێکدەخەین. لە ناوچەکەدا بنکەی سەربازییمان ھەیە بەتایبەتی لە عێراق. کەس باس لەوە ناکات. ئەگەر پێویست بێت بە ڕوونی قسە بکرێت ئەوا لە گووتە زیاترم کردووە. بەڕێژەیەکی بەرچاو داعشمان لەناوبرد. ھێشتا ئەوە بە واتای ئەوە نایەت کە کارەکە بە تەواوی تەواوبووە. ئەوە کاتی دەوێت ".
لەو پێوەندییەدا، دواى ئه‌وه‌یکە سیناتۆر لیندزی گراهام، ڕایگه‌یاند ترامپ به‌ڵێنى داوه له‌سه‌ر هاوكاریكردنى هاوپه‌یمانه كورده‌كانى به‌رده‌وام بێت، ئه‌م لێدوانه‌ى ناوبراو سه‌رۆكایه‌تى توركیەیەی تووڕه كرد.
دواى ڕاگه‌یاندنى بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئامریکا له‌لایه‌ن ترامپه‌وه، لیندزى گراهام، سیناتۆرى کۆمارییەکان له میدیاكانى ئا‌مریكا دژى ئه‌و بڕیاره وه‌ستاوه و له پرێس‌کۆنفڕانسێک‌دا گوتى ئه‌گه‌ر كورده‌كان جێبهێڵین سه‌رده‌بڕێن.
ماوه‌ى دوو ڕۆژه به‌رپرسانى ئامریکا باس له‌وه ده‌كه‌ن، پێشبینى ده‌كرێت ترامپ له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئا‌مریكا له سووریه نه‌رمی بنوێنێت.