لە درێژەی گەمارۆکانی ئامریکا دژی ڕێژیمی تاران، ئامریکا چەندین شیرکەت و دامەزراوەی بەهۆی بازرگانیکردن لەگەڵ پێترۆشیمیی ڕێژیمی تاران خستە لیستەی گەمارۆکانەوە.
ڕێکەوتی ٨ی خەزەڵوەر، وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا لە بەیانییەیەکدا ٨ ناوەندی بەهۆی کڕین و فرۆشتنی بەرهەمەکانی پێترۆشیمیی ئێرانی تەحریم کرد.
ئەو شیرکەتانەی کە گەمارۆیان خراوەتە سەر، سەر بە وڵاتەکانی "ئێران، چین و سەنگاپوور"ن.
"ستیو منوچێن" وەزیری خەزێنەداریی ئامریکا ڕایگەیاندووە، بەرهەمەکانی پێترۆشیمی هەتا ئێستاش یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی داهاتی ڕێژیمی ئێرانە کە بۆ تێرۆر هەزینەی دەکات.