کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا کۆمپانیایەكی تایلەندی خستە لیستی گەمارۆوەکانییەوە

12:54 - 24 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، کۆمپانیای ئاسمانی "مای" لە تایلەند خستە ناو گەمارۆوەکانییەوە.

نووسینگەی سەرەکیی کۆمپانیای "M Aviation Company Limited" لە بانکۆک پێتخەتی تایلەنددایە.

ستیڤن منووچین، وەزیری خەزێنەداریی ئامریکا وتوویەتی: کۆمپانیای ماهان ئایر لە کاتێکدا درێژەی بە فڕینەکانی خۆی بۆ سووریە دەدات، کە میلیۆنان کەس لە پارێزگای ئدلب لە ژێر هەڕەشەی هێرشەکانی ڕێژیمی جەنایەتکاری بەشەر ئەسەد و پشتیوانییەکانی ڕووسیە و ڕێژیمی ئێرانن.

ستیڤن منووچین باسی لەوە کردووە، کە ماهان ئایر بە گواستنەوەی هێز و پێداویستییە پێویستەکانی شەڕ و نیزامی بۆ حکوومەتی بەشار ئەسەد، ئەو ڕێژیمە تەیار دەکات و دەستی لە چالاکییە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکەدا هەیە.

هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاندووە: کە گەمارۆ خستنەسەری ئەم کۆمپانیا تایلەندییە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئیتر نەتوانێت هاوکاری ماهان ئایر بکات.

پێش ئەوەی گەمارۆ بخرێتە سەر ئەم کۆمپانایە، ئامریکا چەندین جار هۆشداری پێی دابوو

وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا، لە ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕ، بە هۆی هاوکاریی لەگەڵ کۆمپانیای ئاسمانی ماهان ئایر، گەمارۆی خستە سەر کۆمپانیایەکی دیکەی گەشتیاری لە مالێزی.