کوردستان میدیا: وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا، بە دوای ئه‌وه‌ی کە سزای به‌سه‌ر چوار كه‌سایه‌تیی عێراقدا سه‌پاند، ئەم جارە ٧٦ کەس لە بەرپرسان و کەسایەتیی عێراقیی خستە نێو لیستی ڕەشەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"، دوای ئەوەی کە ئامریکا ٤ کەسی لە عێراقدا بەهۆی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران سزا دا، بانكی ناوه‌ندیی عێراقیش هه‌مان هه‌نگاوی گرته‌به‌ر و داوای له سه‌رجه‌م بانک و دامه‌زراوه داراییه‌كان كرد كه به هیچ شێوه‌یه‌ک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئەو ٤ کەسەدا نەكه‌ن.
له ماوه‌ی ڕابردوودا، ئا‌مریكا هه‌ریه‌ک له ''وه‌عد قه‌دۆ''، فه‌رمانده‌ی لەشکری ٣٠ی حه‌شدی شیعی بۆ شه‌به‌كه‌كان، ''ڕه‌یان كلدانی''، فه‌رمانده‌ی لەشکری ٥٠ی حه‌شد بۆ كریستیانه‌كان، ''نه‌وفل عاكووب''، پارێزگاری پێشووی مووسڵ و ''ئه‌حمه‌د جبووری''، سه‌رۆكی فراكسیۆنی مێحوه‌ر له پارله‌مانی عێراق، به‌هۆی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران‌دا خسته لیستی ڕه‌شه‌وه.
بەپێی ئەم سەرچاوەیە، ئەم هەوڵەی ئا‌مریكا ته‌نیا به بلووكەكردنی پاره و سزادانی ئه‌و چوار كه‌سه كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكوو زیاتر له ٧٦ به‌رپرس و كه‌سایه‌تی تری عێراق ده‌خرێنه لیستی ڕه‌شی وه‌زاره‌تی خەزێنەداریی ئامریكاوه.
هەر بۆیە به‌شی زۆری به‌رپرسانی عێراق كه پەیوەندییان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران‌دا هەیە، ترسی زۆریان لە دڵدا نیشتووه و ده‌ستیان به ده‌رهێنانی پاره‌كانیان له بانكه‌کان كردووه و ده‌یانهەوێت پاره و سامانه‌كانیان له بلووكەكردن بپارێزن و بۆ ئێرانی بگوازنه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتی كرده‌وه کە چه‌ند ساڵه به‌هۆی پشتیوانیی ڕێژیمی ئێران و گوشار له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق، پرۆژه‌ی وه‌همیان پێ دراوه و له به‌رانبه‌ریشدا به ملیۆنان دۆلاریان وه‌رگرتووه، جیا له‌وه‌یش ئەم کەسانە له دزینی نه‌وتی عێراق له نه‌ینه‌وا و به‌سره‌دا ڕۆڵیان هه‌بووه، بۆیه به‌غدایش به‌م هه‌نگاوه‌ی ئا‌مریكا ڕازییه، چونكه به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ریان بوونی هه‌یه.