وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا گەمارۆی خستە سەر دوو سەرکردەی حزبوڵڵای لوبنان کە ئەندامی شورای کارگێڕیی ئەو گرووپەن.
هەواڵدەری "ڕویتێرز" نووسیویەتی: "هەرکام لە نەبیل قاووق ئەندامی شورای کارگێڕیی گرووپی حیزبوڵڵای لوبنان و حەسەن ئەلبەغدادی کە هەردوویان بەناوی فەرماندە یان کاربەدەستی ئەو گرووپەن، خراونەتە نێو لیستی گەمارۆکانی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکاوە".
ئامریکا گرووپی چەکداریی حیزبوڵڵای لوبنانی وەک گرووپێکی تێرۆریستی ناساندووە و گەمارۆی خستووەتە سەر چەندین سەرکردەی ئەو گرووپە لەوانە "حەسەن نەسروڵڵا" و جێگرەکەی.
وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا ڕایگەیاندووە: "قاووق و بەغدادی ئەندامانی شورای ئەو گرووپە و بەرپرسی بەرزترین ناوەندی بڕیاربەدەستی حیزبوڵڵان کە سیاسەت دادەڕێژن و چاوەدێری بەسەر هەموو کاروبارەکانی ئەو گرووپەدا دەکەن".