کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا گەمارۆی خستە سەر شیرکەتێکی عێراقیی نزیک لە ڕێژیمی ئێران

12:00 - 13 بانەمەڕ 2720

''ئەمیر دیانەت'' و شیرکەتەکەی، بەهۆی یارمەتیگەیاندن بە سپای تێرۆریستی پاسداران، لەلایەن ئامریکاوە گەمارۆی لەسەر خرا.

ڕۆژی هەینی ١٢ی بانەمەڕ، وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا بڵاوی کردەوە کە شارۆمەندێکی ئێرانی ـ عێراقی بە ناوی ''ئەمیر دیانەت'' و شیرکەتە کانزاییەکەی بە ناوی ''تەیفـ''ـی خستووەتە نێو لیستی گەمارۆکانیەوە.

بەپێی ئەو بەیاننامەی وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا، ''ئەمیر دیانەت'' کە بە ''ئەمیر عەبدولعەزیز جەعفەر ئەلمەساجی'' دەناسرێت، چەند ساڵێکە هاوکاریی زۆری هێزی تێرۆریستیی قودسی سپای پاسدارانی کردووە.

هاوکاریی ناوبراو لەگەڵ سپای تێرۆریستی پاسداران لە ڕێگەی گەیاندنی یارمەتیی ماڵی و هەروەها قاچاخی چەکوچۆڵەوە بووە و شیرکەتی کانزایی ''تەیفـ''ـی لە وڵاتی عومان تۆمار کردووە.