کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا گەمارۆی نوێی خستە سەر حیزبوڵڵای لوبنان

11:27 - 8 رەزبەر 2721

وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بە هاوکاریی وڵاتی قەتەر گەمارۆی نوێی خستووەتە سەر گرووپی حیزبوڵڵای لوبنان.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ڕەزبەر لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە کە ئامریکا لە ڕێگای کۆمیتەی چاوەدەێری بەسەر داراییەکانی دەرەوە بە بەشداریی وڵاتی قەتەر، لە ڕێوشوێنێکی هاوئاهەنگدا تۆڕی ماڵیی سەرەکیی حیزبوڵڵای لوبنان کە بنکەکەی لە وڵاتانی عەرەبییە ناساندووە.

''ئاندریا جاکی'' بەرپرسی نووسینگەی کۆمیتەی چاوەدێری بەسەر داراییەکانی دەرەوە لەوبارەوە وتوویەتی: ''حیزبوڵڵا لە ڕێگای گەشەپێدانی تۆڕە جیهانییەکان، پشتیوانییە ماڵییەکان و کەڵکاژۆ لە سیستمی ماڵیی نێونەتەوەیی بۆ پڕکردنی خەزێنە و چالاکیی تێرۆریستیی خۆی هەوڵ دەدات''.

لەو پیوەندییەدا ''ئانتۆنی بلیکێن'' وەزیری دەرەوەی ئامریکا باسی لەوە کردووە: "ئەمە یەکێک لە گرینگترین هەوڵە هاوبەشەکانە کە ئێمە هەتا ئێستا لەگەڵ شەریکێکی خۆمان لە شورای هاوکاریی کەنداو ئەنجاممان داوە و ئەمە هاوکاریی دوولایەنەی ئێمە لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دابینکردنی ماڵیی تێرۆریزم باشتر دەکات".

وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا باسی لەوە کردووە کە لە بەحرەین حەسێبە بانکییەکانی برازای ''عەلی ئەلبەنایی'' لەلایەن بەرپرسانی بەحرەینی داخراوە و سێ کەسیش لەو پێوەندییەدا لەژێر چاوەدێریدان.