له وەرزی پاییزی ساڵی ڕابردوو‌ەوە له پارێزگای سنه، كامێراكانی چاوەدێریی ئیداره‌ی هاتوچۆ لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە کۆنترۆڵ دەکرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له ئیداره‌ی هاتوچۆی ڕێژیم له سنه له‌مباره‌وه بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"ی ڕاگەیاند؛ ئیدارەی هاتوچۆ له ٢٤ كاتژمێردا ته‌نیا یەک كاتژمێر ده‌توانێت کەڵک له كامێرا‌كان وەربگرێت و ٢٣ كاتژمێری دیکە له كۆنترۆڵی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕێژیمدایە.
ئیداره‌ی هاتوچۆ له زۆر شوێن و جادده و نێوشار و ده‌ره‌وه‌ی شاریش بۆ كۆنترۆڵكردنی ترافیک و ڕووداوی هاتوچۆ كامێرای چاوەدێریی هه‌یه، به‌ڵام ئێستا هه‌مووی له‌ژێر كۆنترۆڵی ئیتلاعاتدایه.
ئه‌مه لە حاڵێکدایە كه ناوەندە ئەمنییەتیەیکانی ڕێژیم بۆ سیخوڕیكردن به‌سه‌ر خه‌ڵک و كۆنترۆڵی هاتوچۆیان له زۆربه‌ی شوێنه‌كان كامێرایان داناوه.