کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"ئانتۆنی بلینکێن": ڕووسیە دەیهەوێت لە دژی ئۆکراین لە چەکی کیمیایی کەڵک وەربگرێت

11:13 - 27 رەشەمه 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕەشەمە "ئانتۆنی بلینکێن" وەزیری دەرەوەی ئامریکا هۆشداریی دا کە ڕووسیە لە هەوڵی ئەوەدایە کە دژ بە ئۆکراین لە چەکی کیمیایی کەڵک وەربگرێت.

ناوبراو باسی لەوە کردووە کە ڕووسیە بە دروستکردنی هەندێک ڕووداوی ساختە و بەکاربردنی هەندێک تاکتیکی تایبەت دەیهەوێت ئۆکراین بە چۆکدا بێنێت و ڕەنگە هەڕەشەی چەکی کیمیاییش یەکێک لەو تاکتیکانە بێت بۆ ترساندنی خەڵکی ئۆکراین.

ناوبراو هەروەها باسی لەوەش کردووە کە لەبەر ئەوەی ڕووسیە بۆ شەڕی ئۆکراین بە بەرنامە نەچووەتە پێشەوە، ناچار بووە هێز و میلیشیای وڵاتانی دەرەوە لەو شەڕە بەشدار بکات.

لە سەرەتای هێرشی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین تا ئێستا بە هەزاران کەس لە هەر دوولای شەڕەکە کوژراون و زیانی زۆر بە ئابووریی هەر دوو وڵات بەتایبەت ڕووسیە کەوتووە. لەبەر ئەوەی تا ئێستا ئۆکراین مەرجەکانی ڕووسیە بۆ ڕاگرتنی شەڕی قەبووڵ نەکردووە، ڕووسیە هەڕەشەی هێرشی گەورەترلەو وڵاتە دەکات.