ئاوەڕۆی زێراوەکانی شاری سایین قەڵا دەڕژێتە نێو ئاوی چۆمی "زەڕینە" و ئاوی ئەم چۆمەی بە تەواوی پیس کردووە.
ماوەیەکی زۆرە ئاوەڕۆی زێراوەکانی سایین قەڵا تێکەڵی ئاوی چۆمی "زەڕینە" دەبێت و کاربەدەستانی ڕێژیم لە ئاست ئەم کارەساتە ژینگەییە بێدەنگن و هیچ هەوڵێکیان بۆ چارەسەریی ئەم کێشەیە نەداوە.
ڕژانی ئەم ئاوەڕۆیە کارەساتێکی ژینگەییە و زیانێکی گەورەی بە گیانلەبەران و سروشتی ئەم چۆمە گەیاندووە.
خەڵکی ئەم ناوچەیە چەندین جار سەردانی شوێنە پێوەندیدارەکانیان کردووە و ناڕەزایەتیی خۆیان لە پێوەندی بە کەمتەرخەمیی کاربەدەستانی ڕێژیم دەربڕیوە، بەڵام وڵامیان پێنەدراوەتەوە.
تێکەڵبوونی بوونی ئاوەڕۆی شار لەگەڵ ئاوی چۆمی "زەڕینە" دەبێتە هۆی دروستبوونی نەخۆشیی جۆراوجۆر.