کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی هۆشداریی جیددی بە ڕێژیمی ئێران دا

12:47 - 26 پووشپەڕ 2720

سەرۆکی ئاژانسی وەرزەی ناوکیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی بە ڕێژیمی ئێران داوە ئەگەر ئیزن نەدات، پشکێنەرانی ڕێکخراوی ناوکی سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان بکەن؛ زۆر خراپ دەبێت.

"ڕافائێل گرۆسی" سەرۆکی ئاژانسی وەرزەی ناوکیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کردووە هەتا کۆتایی مانگی ژووئیە، ئێران ئیزن بدات سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بکرێت دەنا لێکەوتەی خراپی دەبێت.

ناوبراو وتوویەتی چارەسەکردنی ئەو کێشەیە بۆ ئێمە زۆر گرینگە و هیچ کاتیش ئەو کێشەیە چاوپۆشی لێ ناکرێت.

ئەگەر ڕێژیمی ئێران داواکارییەکانی ئاژانس جێبەجێ نەکات ئەگەری هەیە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران ڕادەستی شورای ئەمنییەت بکرێت

"عەباس عەراقچی" جێگری وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، گوشارەکانی ئامریکا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا زۆر زیاتر بووە و ئەگەری هەیە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران لە دانیشتنی دوایی شورای حوکام ڕادەستی شورای ئەمنییەت بکرێت.

لە بەرانبەر داخوازییەکانی ئاژانس "عەلی ئاقازادە" ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێران لە مەجلیسی یازدەهەمەدا وتوویەتی: "دژکردەوەی ئێمە بە بڕیارەکانی شورای بڕیاردانی نەتەوە یەکگرتووەکان، چوونەدەرەوە لە پۆرتۆکۆلی هاوپێچکراوه".

ڕێژیمی ئێران بەنیسبەت بڕیارەکانی ئورووپا لەبارەی بەرجام ڕەخنە لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەگرێت و هەڕەشەیان لێ دەکات کە ئەگەر پشتیوانی لە ڕێککەوتنی بەرجام نەکەن لە "ئێن.پی.تی" دەڕواتە دەرەوە.