کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداری ژمارەی ٢ی هەشت رێکخراوی ژنانی کوردستانی ئێران

12:56 - 4 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: ٨ رێکخراوی ژنان لەژێر ناوی ئەزموونە تاڵەکانی ژنانی زیندانیی سیاسی لە زیندانەکانی رێژیمی ئیسلامی ئێران، بەرنامەیەک بەڕیوە دەبەن.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ستۆکهۆڵم بەبۆنەی رۆژی جیهانیی بەرەنگار بوونەوه لەگەڵ توندوتیژی دژ بە ژنان بۆ یەکەم جار به‌رنامه‌یه‌ک له‌ژێر ناوی ئەزموونە تاڵەکانی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه ده‌چێ.

ئەم هاوکاری و بەرنامە هاوبەشەی رێکخراوەکانی ژنان، بایەخێکی تایبەت دەداته گێڕانەوە و کۆکردنەوەی بەسەرهاتەکانی ژنان و وێناکردنی جۆری توندوتیژیی دەوڵەتی که ژنانی زیندانیی سیاسی کورد له گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا ئەزموونیان کردووه.

لەو رۆژەدا شرۆڤەی هێندێک لە بەسەرهاتی ژنانی زیندانی سیاسی و چۆنیەتیی کارتێکەریی ئەو ئەزموونە لەسەر رەوتی ژیانیان لەخۆ دەگرێت.

بەڕێوەبەران بریتین لە:

مینا لبادی ـ شۆعلە قادری ـ شیرین جەلالی ـ نگین شێخول‌ئیسلامی ـ شکووفە قوبادی
ئەو بەرنامە هاوبەشە رێکەوتی ٤ی سەرماوەزی ١٣٩١ی هەتاوی، بەرامبەر بە ٢٤ی نەڤامبری ٢٠١٢ی زایینی بەڕێوە دەچێت.

رێکخراوەکانی هاوکار و بەشدار:

ــ رێکخراوەی ژنانی کورد لە ئۆپسالا

ــ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات

ــ رێکخراوەی ژنانی ئازەرمێهر

ــ رێکخراوەی ژنانی کۆمەڵەی زحمەتکێشان

ــ ژنانی رەوتی سوسیالیستی کۆمەڵە

ــ یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران

ــ یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان

ــ رێکخراوەی مافی ژنی کورد