بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا، ١٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، لە مانگی ژوئەنی ٢٠٢٤دا لانیکەم سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی "ڕەحیم ئیبراهیمی" خەڵکی سەردەشت، "هەژیر مەحموودپوور" خەڵکی جوانڕۆ و "ئەرکان باڵواسە" خەڵكی مەریوان بە تەقەی سەرەڕۆیانەی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئیسلامی گیانیان لەدەست دا و ٧ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٩ حاڵەتی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەرانی کورد، واتە ٩٠ لەسەدی هەموو حاڵەتەکان (٢ کوژراو و ٧ بریندار) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان و یەک حاڵەت واتە ١٠ لەسەد(یەک کوژراو) بە هۆی کەوتنە نێو ڕووبار بووە.
هەروەها بەپێی جیاکردنەوەی پارێزگاکانی کوردستان؛ ٨ حاڵەتی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران(یەک کوژراو و ٧ بریندار) لە پارێزگای سنە بووە و لە پارێزگاکانی کرماشان و ورمێش هەرکامیان یەک کوژراویان هەبووە.