کوردستان میدیا: ئاڵای ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە سەقز کە لە دەست پەیکەری جاشکێکدا بووە لە لایەن خەڵکەوە هێنرایە خوارەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، له مه‌یدانی یادبوودی سه‌قز كه په‌یكه‌ری جاشێک به جلی كوردی و ئاڵای ڕێژیمی ئێرانه‌وه دانراوه، ئاڵاكه‌ی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه داگیراوه و جاشه‌كه بێئاڵا ماوه‌ته‌وه.
چه‌ندین جاره كه ئاڵای ڕێژیم ده‌درێته ده‌ست په‌یكه‌ری ئەم جاشه و له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه داده‌گیرێ.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کوردستاندا هیچ ڕەوایی، جیگە و پێگەی نییە و خەڵکی کوردستان بە هەموو شێوەیەک بەرەنگاری ئەم ڕێژیمە و هێماکانی دەبنەوە.