کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەحرەین دڕۆنێکی ڕێژیمی ئێرانی تێکشکاند

08:23 - 24 خەزەڵوەر 2726

تلویزیۆنی بەحرەین سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر ڕایگەیاند کە سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە ڕێگرییان لە دڕۆنێکی ئێرانی کردووە و خستوویانەتە خوارەوە.

وەزارەتی نێوخۆی بەحرەین سەبارەت بە هەڕەشەیەکی هێرشی دیکە هۆشداریی دا و داوای لە هاووڵاتییان و دانیشتووانی وڵاتەکەی کرد کە ئارامیی خۆیان ڕاگرن و بەرەو نزیکترین شوێنی سەلامەت بڕۆن.

وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین ئەم هۆشدارییەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاو کردەوە.

هەروەها سپای تێرۆریستیی پاسداران بانگەشەی ئەوەی کردووە کە بنکەیەکی ئەمریکای لە بەحرەین کردووەتە ئامانج.

ئەوە لەکاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وڵاتانی کەنداو لە کۆبوونەوەی شۆرای ئەمنییەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو هێرشانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییان مەحکووم و داوای قەرەبووی زیانەکانیان کردبوو.