کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵای کوردستان لە بەرزایییەکانی شاری مەریوان هەڵکرا

12:47 - 13 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار لە شاری مەریوان ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵکرد.

شەوی هەینی، ١٣ی بانەمەر، پێشمەرگەکانی شار، بە ھەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، لە بەرزایییەکانی شاری مەریوان  چالاکی بێوێنەی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

پێشمەرگەکانی شار لە هەستیارترین ناوچەکانی مەریوان وەک: دەربەندی دزڵی، سەیرانگای مەیانی گوڵاڵان کە گەورەترین شوێنی سەیرانگای ناوچەکەیە و ھەر گەشتیارێک کە بیەوێت بڕوات بۆ ناوچە سەیرانگەکانی تر وەکوو :دەرەکێ،  دەمەوێ، تەتە و ژاڵانە و سەیرانگای ھەورامانی تەخت دەبێت لەم شاخە کە ئاڵای پیرۆزی کوردستانی تێدا دەشەکێتەوە، ھاتووچۆ بکەن و بە ھەزاران کەسی ناوچەکە دەیبینن.

لەم پەیوەندییەدا، ڕێژیمی ئێران جاش و بەکرێگیراوەکانی خۆی لە ناوچەکە بڵاو کردووەتەوە و ڕێگا بە ھیچ کەسێک نادات  نزیکی ئەو شوێنە ببنەوە و وێنە و فیلم هەڵبگرن و هەروەها تەواوی ناوچەکە ھەر لە دەربەندی دزڵی تا مەیان گوڵاڵان مێلیتاریزە کراوە.