کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵای کوردستان لە شاری بانەدا هەڵکرا

11:40 - 8 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە بەرزایییەکانی شاری بانەدا بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، نیشتمانپەروەرانی کوردستان، لە شاری بانەدا، ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵکرد.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات، بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە بەرزایییەکانی شاری "بانە"دا ،بۆ جارێکی دیکە پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دووپات کردەوە.

هەر لەو پەیوندییەدا چەند ڕۆژ پێش، تێکۆشەرانی دێموکرات، لەسەر جادەی بۆکان- مەهاباد و بەردەم زانکۆی "عیلمی- کاربوردیـ"ـی بۆکاندا، بە هەڵکردنی لۆگۆی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لۆگۆی هێزی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لەم پەیوەندییەدا ڕایانگەیاندبوو، کە ڕاسان تا گەیشتن بە لووتکە بەردەوامە و ڕێبازی پیرۆزی شەهیدانی حیزب و گەل ڕێبازی ژیانیانە.

قارەمانانی دێموکرات لە شارەکانی کوردستان، بەردەوام وەفادارییی خۆیان بەرانبەر بە خەباتی ڕزگاریخوازانە و گیانبازانەی پێشمەرگەکانی کوردستان دەر دەبڕن و ئەمە ڕێژیمی وەلەرزە خستووە.