کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان: لەگەڵ عەرەبستان لەبارەی کەمکردنەوەی دزەی ئێران لە یەمەن هاوکاری دەکەین

16:18 - 15 رەزبەر 2721

''میگێل بێرگێر'' یارمەتیدەری وەزیری دەرەوەی ئاڵمان بە دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی مرۆیی لە یەمەن باسی لەوە کردووە کە بە هاوکاریی هاوبەشی ئاڵمان، عەرەبستان و ئامریکا هەوڵ دەدەن دزە و دەستێوردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە یەمەن کەم بکەنەوە.

ناوبراو باسی لەوە کردووە کە ئاڵمان لە هەوڵەکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی لە یەمەن پشتیوانی دەکات.

 ڕێژیمی ئێران لە چوارچێوەی یارمەتیی چەکوچۆڵ، ئابووری، ڕاهێنانی نیزامیی ئەندامانی گرووپە میلیشیاکان و هەروەها زیادکردنی باندە سیخوڕییەکان لە وڵاتانی ناوچەکەدا یەک لەوان وڵاتی یەمەن، دۆخێکی ناسەقامگیری دروست کردووە.

هەتا ئێستا لەلایەن زۆربەی وڵاتانی جیهان و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بەنیسبەت دەستێوەردانی ڕێژیمی ئێران لە کاروباری نێوخۆیی یەمەن هۆشداری بە ڕێژیمی ئێران دراوە، بەڵام ئەو ڕێژیمە سەرەڕای تێچوویەکی زۆرەوە هەروا لەسەر ئاژاوەگێڕییەکانی خۆی بەردەوامە.