کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان، هەڵویستێکی نوێی بە دژی ڕێژیمی ئێران لەبەر گرتووە

13:41 - 19 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: بە هۆی پاڵپشتی لەو هەوڵانەی کە دژ بە ئیسراییل دەدرێت، ئاڵمان یارمەتیی ماڵی بە ناوەندە شێعەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران دەبڕێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "بیڵد"ی ئاڵمان، وەزیری نوێی ئاڵمان، یارمەتی بۆ ناوەندێکی شێعەی سەر بە ڕێژیمی ئێران و بەتایبەت عەلی خامنەیی بە ناوی "فدراسیۆنی کۆمەڵەی شێعەکانی ئاڵمانـ"ـی ڕاگرتووە.

ئەم کارەی ئاڵمان، بە هۆی چالاکیی دژی ئیسرائیل و ڕێکخستنی ڕێپێوان بە دروشم و مەبەستی لەنێوبردنی ئیسرائیل لە ژێرناوی "ڕۆژی قودس" بووە، کە هەندێک لە ئەندامانی ناوەندی ئیسلامیی هامبوورگیش بەشدارییان کردووە.

ئەو ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات، کە هەندێک گرووپی توندئاژۆی ئیسلامی دزە دەکەنە نێو ئەو ناوەندەوە، کە ڕێکخەران و دنەدەرانی چالاکانی دژی ئیسرایلن، کە ئەوانەش لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن.

ناوەندی ئایینیی سەر بە "ناوەندی ئیسلامیی هامبوورگ"، لە ژێر چاوەدێری ڕێبەری ڕێژیمی ئێراندایە، کە هەتا ئێستا سەدان هەزار دۆلاری بە نێو چالاکیی "دژی توندئاژۆیی و یارمەتی بە ئاشتیی ئایینی" لە ئاڵمانیش وەرگرتووە.

ڕێژیمی ئێران لە ڕێگەی گرووپە توندڕەو و تیرۆریستییەکانیەوە، بەردەوام هەوڵی جێگیرکردنی سیاسەتەکانی خۆی لە وڵاتانی ناوچەکە و بەگشتی جیهان دەدات.