کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان؛ ئەندامێکی داعش بە تاوانی بەشداری لە کۆمەڵکوژیی کوردانی "ئێزدی"، حوکمی بۆ دەر دەکرێت

17:49 - 9 سەرماوەز 2721

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٩ی سەرماوەز بۆ یەکەمین جار دادگایەکی کەیفەریی "فرانکفۆرتـ"ـی ئاڵمان بەنیسبەت تاوانەکانی "تەها ئەلجەماڵی" ئەندامی داعش لەهەمبەر کۆمەڵکوژیی کوردانی "ئێزدی" حوکم دەر دەکات.

"تەها ئەلجەماڵی" بەوە تاوانبارە کە لە ساڵی ٢٠١٥دا کچێکی تەمەن پێنج ساڵەی لەژێر خۆر و بەبێ ئاو و خواردن زنجیر کردووە و کوشتوویەتی.

لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر "شەنگال" زیاتر لە دە هەزار کوردی "ئێزدی" بوونە قوربانی و تێرۆریستەکان زیاتر لە حەوت هەزار کچ و ژنیان لە عێراق و سووریە وەک دەسکەوتی شەڕ لە بازاڕەکان دەکڕی و دەفرۆشت.