"باب مێنندێز" سێناتۆری دێموکراتی ئامریکا دەڵێت: "کاتی ئەوە گەیشتووە کە دەوڵەتی بایدن کۆتایی بە دانیشتنەکانی بەرجام بهێنێت و لە ئێستادا دیپلۆماسی خاڵێکی باش نییە. دەبێ بە ئورووپاییەکان بڵێین کە سەرەڕای نیازپاکی و ویستی ئێمە بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کاریگەر و درێژخایەن، بەڵام ڕێژیمی ئێران ئامادەی دانیشتن نییە".
ناوبراو داوای لە "جۆ بایدن" سەرکۆماری ئامریکا کرد کە گەمارۆکان دژی ئێران وەگەڕ بخاتەوە و پێش بە چالاکیی نیزامیی ئێران لە ناوچەدا بگرێت.
"باب مێنندێز" لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە ڕێژیمی ئێران هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ ناوچە و ویستێکی ئەوتۆی نییە بۆ دانوستان و "بایدن" تەنیا کات بە فیڕۆ دەدات.