کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باجگیریی ناوکیی ڕێژیمی ئێران بووە بە تاکتیکی دانوستانەکان

17:27 - 11 سەرماوەز 2721

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "باجگیریی ناوکیی ڕێژیمی ئێران بووە بە تاکتیکی ئەو ڕێژیمە لە دانوستانەکاندا؛ تکایە کۆتایی بە دانوستانەکان بێنن".

ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە کە پێشنیارەکانی بۆ ڕێککەوتنی نوێی لە دووتوێی دوو بەڵگەدا ڕادەستی گرووپی ١+٤ کردووە؛ لە بەرامبەردا ئیسرائیلیش دەڵێت کە باجگیریی ناوکیی ڕێژیمی ئێران بووە بە تاکتیکی ئەو ڕێژیمە لە دانوستانەکاندا و داوای لە وڵاتانی زلهێزی جیهان کرد کە کۆتایی بە دانوستانەکانیان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بێنن.

ڕۆژی پێنجشەممە "عەلی باقری کەنی" جێگری وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند، هەیئەتی دانوستانکاری ئێران لە ڤییەن گەڵاڵەی پێشنیاریی خۆی لەبابەت پرسی ناوکی و لابردنی گەمارۆکانی بۆ ڕێککەوتنی نوێ ڕادەستی گرووپی ١+٤ کردووە.