کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باراک ئۆباما میلیاردها دۆلاری بە ئایەتوڵڵاکان دا

11:38 - 25 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: سێناتۆر "تێد کروز" یەکێک لە سێناتۆرەکانی ئامریکا ڕەخنەی  توند لە باراک ئۆباما سەرکۆماری ئامریکا گرتووە کە ناوبراو لە میلیاردها دۆلاری پێشکەش بە ئایەتوڵڵاکان کرد و ئەوانیش پشتیوانیان لە تێرۆریزم کرد.

بەرپرسانی دەوڵەتی ئامریکا بەردەوام ڕەخنه لە ئۆباما دەگرن کە ناوبرا لە دەورەی سەرکۆماریی خۆیدا دەرفەرتێکی زۆری بە ڕێژیمی ئێران دا و بە ڕێککەوتنی ناوکی زۆر بە ئاسانی میلیاردها دۆلار پارەی بۆ ڕێژیمی ئێران ئازاد کرد و کاربەدەستانی ئەو ڕێژیمەش بۆ تێرۆریزم کەڵکیان لێوەر گرت.

"کروز" یەکێک لە سێناتۆرە کۆماریخوازەکانی ئامریکا لە پەیامێکی تویتێریدا نووسیویەتی: "ڕێککەوتنی ناوکی لەلایەن باڕاک ئۆبامەوە بوو به هۆی ئەوەیکە هەزارن میلیارد دۆلار پارە بکەوێته دەست ئایەتوڵڵاکان و پشتیوانی لە تێرۆریزم بکەن.

بڕایان هووک، سەرۆکی گرووپی کردەوەی ئێران بەردەوام جەختی لەوە کردووەتەوە کە پاره‌ی زیاتر له‌ ده‌ستی ئایه‌توڵڵاکان بە مانای تەرخانکردنی پاره‌ی زیاتر بۆ تێرۆرەکانه

بەپێی ڕاپۆرتی بڵاوکراوی باڵوێزخانەی مەجازیی ئامریکا لە ئێران، ڕێژیمی ئێران هەموو ساڵێک ٧٠٠ میلیۆن دۆلار دەداتە حیزبوڵڵای لوبنان و ١٠٠ میلیۆن دۆلاری دیکەش بۆ گرووپە تێرۆریستییەکانی دیکە تەرخان دەکات. کۆکردنەوەی ئەم یارمەتییە ماڵییانە بۆ تێرۆریستەکان دەکاتە نزیک بە یەک میلیارد دۆلار، کە قورسایی ئەم تێچووانە لەسەر شانی خەڵکی ئێرانە.

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە تێرۆریزمی نێودەوڵەتی، ساڵی ڕابردوو ئاشکرای کرد، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران وەک ساڵانی ڕابردوو، هەروا بە توندی پشتگیریی لە لایەن و ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان لە هەموو جیهاندا کردووە و تەنانەت بوونی خۆی لە ئەفریقا بەهێزتر کردووە.