![](/weney-mallperr/1779.jpg)
کوردستان میدیا: بارینی ته‌رزه بۆ ماوه‌ی ١٠ خوله‌ک، ١٠ میلیارد ریاڵ خه‌ساری لێکه‌وته‌وه و بووه هۆی بریندار بوونی دوو منداڵ و سه‌دان هێکتار زه‌ویی کشتوکاڵ بووه ژێر ئاوه‌وه.
به‌وته‌ی فرمانداری چاڵدران، بارینی ته‌رزه و هاتنی لافاو له دوانیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌کشه‌ممه خه‌ساری ماڵیی له گونده‌کانی نه‌بی که‌ندی، قش قابڵاغ، عیسا قوولیک و دلیک داش داوه و بۆته هۆی ئاوگرتنی شه‌قامه‌کانی شاری چاڵدوران.
فرمانداری چاڵدران ده‌ڵێ: به‌هۆی ئه‌م ته‌رزه بارینه، ٣٠٠ هێکتار له زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانی ئه‌و گوندانه زیانی بینیوه و ٢٠٠ میتریش له کاناڵه وه‌رزێڕییه‌کان خه‌ساری جیدیی لێ که‌وتووه.
به‌وته‌ی ئه‌م لێپرسراوه، لافاو بۆته هۆی بچڕانی رێگای هاتوچۆی گونده‌کانی نه‌بی که‌ندی و دلیک داشی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی شار.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی مێهر، فرمانداری چاڵدران زیانی ئه‌و کاره‌ساته سروشتییه‌ی به زیاتر له ١٠ میلیارد ریاڵ لێک ده‌داته‌وه و له‌و پێوه‌نده‌ییه‌دا گوتوویه‌تی: بارینی ته‌رزه و بارانی توند، زیاتر له ١٠٠ هێکتار زیانی له زه‌وییه‌کانی گونده‌کانی پیر یادگار و چاپیاره داوه و ٦٠ سه‌ر مه‌ڕ به کوشت چوون.
له‌م رووداوه‌شدا دوو منداڵ ٩ ساڵه و ١٠ سال به توندی بریندار بوون.