کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بارینی تەرزە و هاتنی لافاو لە شاری "شوت" خەسارێکی زۆری لێکەوەتەوە

12:47 - 23 بانەمەڕ 2720

بارینی تەرزە و هاتنی لافاو لە شاری شوت سەر بە پارێزگای ورمێ، خەسارێکی بەرچاوی لە بەروبوومی وەرزێڕانی ئەو شارە داوە کە ئەم خەسارە بە زیاتر لە  ٢ میلیارد و ٧٠٠ ملیۆن تمەن مەزەندە دەکرێت.

بە وتەی ''زەمانی''، جێگری فەرمانداریی ڕێژیم لە شوت، بەهۆی بارینی تەرزە و هاتنی لافاو لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ٨٠٠ هێکتار لە مەزراکانی گەنم و جۆ و ٤٠ هێکتار لە باخەکانی ئەو شارە خەسارێکی بەرچاوی پێگەیشتووە. 

ئەوە لە حاڵێکدایە کە وەرزێڕان ماوەی چەند ساڵێکە لەگەڵ قەیرانە ئابوورییەکان و نەبوونی بازاڕ بۆ فرۆشتنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و دابیننەکردنی خزمەتگوزاریی وەرزێڕی بەرەوڕوون.

هەرەوەها زۆربەی جووتیاران سەرەڕای ئەوەیکە باخ و باخاتی خۆیان بیمە دەکەن، بەڵام خەسارەکانیان بۆ قەرەبوو ناکرێتەوە.