کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بازرگانیی ئێران بەپێچەوانەوەی وادەکان گەشەی نەرێنی هەبووە

12:18 - 28 رێبەندان 2720

ئاماری شەش مانگی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئێران بڵاو کراوەتەوە و بەگوێرەی ئامارەكە، ئێران تووشی كورتهێنانی بازرگانی بووە.

بەپێی ئەو ئامارە قەبارەی بازرگانیی ئێران ٣٠ میلیارد و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بووە و لەو بڕەش ١٣ میلیارد دۆلار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار هەناردە و ١٦ میلیارد و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری هاوردە بووە.

ماڵپەری دەنگ و ڕەنگی ڕێژیم خۆی بڵاوی کردووەتەوە، كورتهێنانی بازرگانی لە هەر وڵاتێک كاتێک ڕوو دەدات كە هەناردە لە هاوردە كەمتر ببێت.

ئەو وڵاتانەی زیاتر هەناردەیان هەیە، ئەوا ئابوورییەكەشیان پێشكەوتووترە و هێمای ئەوەیە ئەو وڵاتە زیاتر پشت بە بەرهەمی نێوخۆ دەبەستێت. 

ئێران بەهۆی ئەو سزایانەی لەلایەن ئامریکا دژی پەسند کراوە وەک پێویست ناتوانێ بەرهەمەكانی هەناردە بكات.

ئێران لە ئابوورییەكەی زیاتر پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت، هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە بۆ ڕێژەیەكی زۆر دابەزیوە و وای كردووە ئێران تووشی تەنگژەی دارایی و كورتهێنانی گەورەی بودجەش ببێت.