کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بازرگانیی ئێران و ئامریکا دابەزیوە

11:56 - 14 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: بازرگانیی دو لایەنەی نێوان ئێران و ئامریکا لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٩ی زایینیدا نزیک بە ٢.٥ ئەوەندەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو دابەزیوە.

ناوەندیی ئاماری ئامریکا، ڕایگەیاندووە، بازرگانیی دوو لایەنەی لەگەڵ ئێران، لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ٢.٣٣ هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو دابەزیوە کە ئەو ئاستە گەیشتووەتە ٤٢.٥ میلیۆن دۆلار.

لەو ڕیژەیە لە بازرگانیی نێوان ئەو دوو وڵاتە تەنیا یەک میلیۆن دۆلار پشکی هەناردەکردنی ئێران بۆ ئامریکا بووە.

بەشی هەرەزۆری هەناردەکردنی ئامریکا بۆ ئێران بەشی دەرمان، بەرهەمی کشتوکاڵی و خۆراکییەکان و هەروەها کەرەستەی پزیشکی بۆ ئێران لەخۆوە دەگرێت.

هەناردەکردنی مانگانەی ئێران بۆ ئامریکا هەتا ڕادەیەک لە سنووری سفر دایە.

هەر لەو پێوەندییەدا زۆربەی ئامارەکانی وەزارەتی ئابووری و ناوەندی ئاماری وڵاتانیک وەک ''چین، هێند، ژاپۆن، کۆرەی باشوور''،  کە پێوەندیی بازرگانییان لەگەڵ ئیران هەیە باس لە دابەزینی بەرچاوی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتە دەکەن.

بەپێی ئامارەکان ''چین ٤٦ لەسەد دابەزینی هەناردە کردن و ٢٨ لەسەد دابەزینی هاوەردە کردن، هێند ٥٩ لەسەد دابەزینی هاوەردە کردن و هەڵکشانی ٧٢ لەسەدیی هەناردە کردن بۆ ئێران، ژاپۆن ٩٥ لەسەد هەناردەکردن و ٤٢ لەسەد هاوەردە کردنی لەگەڵ ئێران دابەزیوە، کۆرەی باشوور ٩٤ لەسەد دابەزینی هەناردە کردن و دووهێندەی ساڵی پێشوو دابەزینی هاوەردە کردن''.