کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بازرگانەکان لە بڕی هەناردەکردنی سێو دەبێ مۆز هاوردە بکەن

10:50 - 8 رەشەمه 2720

"سەعید مومبینی" سەرۆکی ژووری ئەسنافی ڕێژیم وتوویەتی؛ بەرزبوونەوەی نرخی مۆز بۆ بەربەستەکانی هاوردەکردنی مۆز دەگەڕایەوە بەڵام ئێستا لە بڕی هەناردەکردنی سێو لە وڵاتانی دیکە مۆز هاوردە دەکەین.

ئەو یاسایە لەلایەن ژووری ئەسنافی ڕێژیمەوە پەسند کراوە و دەبێ ئەو مۆزەی کە هاوردە دەکرێت بە نرخی هەر کیلۆ ٢٥ هزار تمەن بفرۆشرێتەوە.

ماوەیەک پێش سەید "سەڵمان زاکر" یەکێک لە نوێنەرەکانی ڕێژیم لە مەجلیس وتبوونی: "بۆ ئەوەیکە بتوانین ئەو ڕێژە سێوەی کە ساردخانەکاندا ماوەتەوە لە بازاڕدا بفرۆشین و خوردی بکەینەوە، سێو هەناردە دەکەین و مۆز هاوردە دەکەین".

مانگی بەفرانبار وەزیری جیهادی کشتوکاڵ بەڵێنی بە باخداران دابوو کە بۆ فرۆشتنی سیو و هەناردەکردنەکەی هیچ نیگەرانییەکیان نەبێت.

خاوەن باخەکان دەڵین: ''نابەپرسیارەتی و کەمتەرخەمیی کاربەدەستەکان بووەتەوە هۆی ئەوەیکە ئەو ڕێژە سێوە کە لە ساردخانەکاندا ماوەتەوە، نەفرۆشرێت".