کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باندێکی مافیایی لە بانە بازرگانی بە بێچووە شێرەوە دەکەن

16:38 - 10 خەزەڵوەر 2720

لایەنگرانی مافی ئاژەڵانی سەقز ئاشکرایان کردووە کە باندێکی مافیایی لە بانە بازرگانی بە بێچووە شێرەوە دەکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لایەنگران و داکۆکیکارانی مافی ئاژەڵانی سەقز، هەندێک زانیارییان بەدەست گەیشتووە و بڵاویان کردووەتەوە کە باندێکی مافیایی ئاژەڵان لە بانە بازرگانی بە بێچووە شێرەوە دەکەن.

ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی شاری بانە، ڕێکەوتی ٩ی خەزەڵوەر، دەستی بەسەر یەکێک لەو بێچووە شێرانەدا گرتووە.

بازرگانیکردنی ئاژەڵان بە هەر مەبەستێک دەبێتە هۆی لەنێوچوون و نەمانی ئەو ئاژەڵانە و زیانێکی گەورەی ژینگەییە.