كوردستانمیدیا: دوابه‌دوای هاتنه ئارای گه‌ڵاڵه‌ی كڕینی كه‌لوپه‌لی ئێرانی به وامی ١٠ میلیۆنی، ئیزن به بانكه‌كان درا كه ته‌نانه‌ت به بێ ئاگاداریی خاوه‌ن پاره‌كان، بۆ قازانجی خۆیان پاره هه‌ڵبگرنه‌وه.
ڕۆژنامه‌كانی ئێران بڵاویان كرده‌وه کە به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوێی ده‌وڵه‌ت، له‌مه‌به‌دوا بانكه‌كان بۆیان هه‌یه له كاتێكدا كه قه‌رزی مانگانه له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه نه‌درایەوە، بۆخۆیان پاره له حیسابی بانكیی ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵبگرنه‌وه.
پڕۆژه‌ی كڕینی كه‌لوپه‌لی ئێرانی به وامی میلیۆنی، دوابه‌دوای خراپتربوونی ڕۆژانه‌ی بارودۆخی ئابووریی ئێران، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی نوێ بۆ كه‌لوپه‌ل و به‌رهه‌مه نێوخۆییه‌كان هاته ئاراوه و وه‌ك به‌رپرسانی حكوومه‌تی ده‌ڵێن، ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه جۆرێك له پشتیوانی كردنه له به‌رهه‌مه نێوخۆییه‌كان.
له چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ندین كه‌مپه‌ین له فه‌زای مه‌جازیدا بۆ نه‌كڕین و ته‌حریم كردنی ئۆتۆمبیله‌كانی دروستكراو له نێوخۆی ئێران به‌هۆی گرفت و كێشه تكنیكییهکانیانەوە و نزم بوونی كوالێتیی ئەو ئۆتۆمبیلانە وه‌ڕێ خران كه گه‌وره به‌رپرسانی حكوومه‌تیشی هێنایه ده‌نگ.