کوردستان میدیا: بانکی ناوەندی رایگەیاندووە، یارانە نەختییەکان بوونەتە هۆی زیاد بوونی هەڵاوسانی ئابووری، دابەزینی ئاستی خۆشبژیویی خەڵک و زیاد کردنی کەلێنی چینایەتی لە ئاستی کۆمەڵگا.
بانکی ناوەندی لە راپۆرتێکدا لە ئامانجدار کردنی یارانەکان کۆڵیوەتە و بڵاوی کردۆتەوە: یارانە نەختییەکانی کاریگەرییەکی ئەوتۆیان لەسەر خەرجی پاژ(دهک)ەکانی سەرەوەی کۆمەڵگا نییە.
لەو راپۆرتە هاتووە: پاژەکانی خوارەوەی کۆمەڵگا بەهۆی کەم بوونی داهات، بەتوندی گرێدراوی یارانە نەختییەکان بوون.
بەڵام مەهدی عیسازادە، نوێنەری مەجلیسی رێژیم، دەڵێت: یارانە نەختییەکان کە مانگانە بە خەڵک دەدرێن وڵامدەری پارەی ئاو و بەرق و گازی خەڵک نییە.
عیسازادە بە هەواڵدەریی فارسی گوتووە: بەهۆی ئامانجدار کردنی گەڵاڵەی یارانەکان هەڵاوسانی ئابووری زیادی کردووە و بەم پێیە چینی کەم داهاتی کۆمەڵگا بەرەوڕووی کێشەی فراوان بوونەتەوە.
بەپێی ئاماری بانکی ناوەندیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران پێشبینی ئەوە کراوە: زێدە بوونی کەلێنی چینایەتی بەهۆی بەڕێوەبردنی گەڵاڵەی ئامانجدار کردنی یارانەکان چاوەڕوان کراوە.
بانکی ناوەندی لە بەشێکی دیکەی ئەو راپۆرتەدا پەڕژاوەتە سەر ئەوەش کەلە دوو ساڵی رابردوودا زیاد کردنی حەقدەستی کرێکاران و کارمەندان، کەمتر لە نرخی هەڵاوسان بووە و ئەو پرسەش بۆتە هۆی دابەزینی ئاستی خۆشبژیویی خەڵکی ئێران.