کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگهێشتی شۆفێر تاکسییەکان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات

17:29 - 8 بانەمەڕ 2722

ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بە هاوکاریی کەسانێکی خۆفرۆش خەریکی ئەزیەت و ئازاری تاکسیڕانانی شاری "مەهاباد"ن.

سەرۆکی تاکسیڕانیی شاری مەهاباد بە هاوکاریی ئیدارەی ئیتلاعات و چەند کەسانێکی سەر بە ڕێژیم خەریکن شۆفێرانی تاکس له مەهاباد بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی بانەمەڕ لە پۆمپی بێنزینی مەیدانی "حەیوانان" له مەهاباد چەند شۆفیرێکیان گرتووە و چەند کەسی ئەو بەنزینخانەشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

ئەو کەسانەی کە لەلایەن ئیتلاعاتەوە گیراون شوناسیان "‌هـ‌" و "م" ڕاگەیەندراوە و دوای ئازار و ئەزیەت لەلایەن تاکسیڕانییەوە ئەو شۆفیرانە کە کارتی بێنزینی دیکەیان پێ بووە یەک ملیۆن تمەن تا ١٠ملیۆن تمەن جەریمەیان بۆ بڕاوەتەوە.

هەروەها هاووڵاتییەک دیکە بە ناوی "س.ک" هەنووکە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی دوسبەسەر کراوە.

ئەو کەسەی کە لە ئیدارەی تاکسیڕانیی مەهاباد بە هاوکاری ئیتلاعات خەڵک ئازار دەدات شوناسی "ش.ن" ڕاگەیەندراوە.

بەپێی زانیارییەکان کەسانێک کە پێشنیاری هاوکاری لەگەڵ ئیدارەی ئیتلاعات قەبووڵ دەکەن جەریمە ناکرێن.