![](/weney-mallperr/11547.jpg)
کوردستان میدیا: یەکێک لە مەلا ئایینیەکانی بۆکان بە شێوەی راشکاوانە لە داعش پشتیوانی دەکات و لاوەکانی ئەو ناوچەیە بۆ چوونە ناو گرووپی ئەو گرووپە هانداوە و سەرەڕای ئەوەش چەند جار لە وتاری خۆیدا بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان سووکایەتیی کردووە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ماوەی رابردوودا و پاش گوڕینی بەرەی شەڕی داعش بۆ سنوورەکانی کوردستان و هێرشی ئەم گرووپە تیرۆریستییە بۆ عێراق و سووریە، داعش بووە بە تیتری زۆربەی هەواڵدەری و رۆژنامەکانی کوردستان.
راپۆرتی گەیشتوو لە بۆکانەوە باس لەوە دەکات کە یەکێک لە مەلا ئایینیەکانی ئەم شارە بە ناوی ح. ق (ناوی ئەم مەلایە لەلای ماڵپەڕی کوردستان میدیا پارێزراوە) لە وتەکانی خۆیدا لە مزگەوت و کۆبوونەوەکاندا لە گرووپی تیرۆریستیی داعش راشکاوانە پشتیوانی کردووە.
یەکێک لە هاووڵاتییانی بۆکانی کە لە کۆبوونەوەی وتاری مەلا ح. ق بەشداریی کردبوو لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا رایگەیاندووە کە ئەم مەلایە پشتیوانی هەمە لایەنەی خۆی لە گرووپی داعش دەربڕیوە و بە شێوەیەکی روون لاوەکانی بۆ ناو ریزی گرووپی داعش هانداوە.
ئەم هاووڵاتییە کوردە لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند کە مەلا ح. ق هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە لە نیشتمانی کوردستان بەرگری دەکەن، وەک کافر ناو بردووە و خوازیاری ئەوە بووە لە لاوە کوردەکان کە لە پێناوی بەڕێوەبردنی حوکمی ئایینی خۆیان بچنە ناو ریزی گرووپی تیرۆریستیی داعش و لەگەڵ کوردستان شەڕ بکەن.
ئەم مەلا ئایینیە کە هەتا ئێستا لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە هیچ دژ کردەوەیەکی لە بەرامبەردا نەکراوە، فیلمی جەنایەتەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعشی بە ساختەکاری ناو بردووە و رایگەیاندووە کە ئەم فیلمە بڵاو کراوانە لەلایەن دوژمنانی ئیسلامەوە بووە و لە پێناو بەدناو کردنی داعش بڵاو کراوەتەوە.
هەر لەم پێوەندییەدا، پێشنوێژی گوندی ناچیت سەربە بۆکان کە بە وتەی دانیشتوانی ئەم گوندە کەسێکی جیهادییە، بە شێوەی روون و ئاشکرا بۆ گرووپی داعش بانگەشەی کردووە و بەردەوامی لاوان بۆ چوونەناو ریزی گرووپی داعش هاندەدات.
پێشتریش ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا لە راپۆرتێکدا رایگەیاند کە پێشنوێژی گوندی ناچیت زیاتر لە ٢٠ لاوی بۆ جیهاد و هەناردن بۆ ناو ریزی داعش ئەمادە کردووە و ئەمەش نیگەرانی زۆربەی دانیشتوانی ناوچەکە و بەتایبەت گوندی ناچیتی بەدواوە بووە.
بەپێی راپۆرتە بڵاو کراوەکان، لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا، ٣٤ لاوی کورد لە شارەکانی بۆکان، مەهاباد، سەقز، کرماشان، روانسەر، سەر پولی زەهاو و جوانڕو چوونەتە ناو ریزی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق و شامەوە.