کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانە؛ خەڵک بەنیسبەت قەیرانی ئاوی خواردنەوە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد

16:45 - 1 سەرماوەز 2721

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و دانیشتووانی شاری "بانە" بەنیسبەت قەیرانی ئاوی خواردنەوە، لە پارکی ناوەندیی ئەو شارە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان پێک هێنا و لە کاربەدەستانی پەیوەندیدار داوایان کرد کە کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکەن.  

به‌پێی سەرچاوەکان، ئه‌و کۆبوونه‌وەیە‌ له‌سه‌ر بانگهێشتی نه‌نجومه‌نی "پاژینـ"ـی بانه‌وه‌ ڕێک خراوه‌.

کۆمه‌ڵێک له‌ ئه‌ندامانی "پاژین"، چالاکانی مه‌ده‌نی و دانیشتووانی شار، لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدارییان کردووە و به‌ واژۆکردنی نامەیەک خوازیاری جێبه‌جێکردنی خواسته‌کانیان بوون.

ماوەی چه‌ند مانگه‌ دانیشتووانی بانه‌ له‌هەمبەر دۆخی خراپی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئەو شارە ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام لەلایەن کەسانی پەیوەندیدارەوە هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووەتەوە.