ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژ، کاک "ئیسماعیل حاجی زادە" باوکی شەهید "سدیق حاجی زادە" خەڵکی گوندی "داشخانە" سەر بە شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک ئیسماعیل پیاوێکی حیزبدۆست بووە و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کۆڕەکەیەوە کردووە و هەتا دوا ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.
تەرمی کاک "ئیسماعیل" لە نێو ئاپۆرای خەڵکدا لە گۆڕستانی شەبەک لە تەنیشت گڵکۆی کوڕەکەی ئەسپەردەی خاکی پیرۆزی کوردستان کراوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.