ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەمە کاک "محەممەد ئەمین باڵەکی" کوڕی سۆفی "محەممەد باڵەکی" باوکی شەهید "جەماڵ باڵەکی" خەڵکی گوندی گەرگوولی خوارێ لە تەمەنی ١٠٧ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک "محەممەد ئەمین" لە گوندی کەرێزەی مەهاباد لەدایک بووە و پاش ڕووخانی کۆماری کورستان بەهۆی ئەوەیکە بنەماڵەکەی سیاسی بوونە ناچار دەبن چەندین جار کۆچ بکەن و لە کۆتاییدا لە گوندی "گەرگوولی خوارێ" سەر بە شاری پیرانشار نێشتەجێ بوونە.
کاک "محەممەد ئەمین" کەسێکی دڵسۆز و حیزب دۆست بووە و ئاواتی ئەوە بووە کە ڕزگاریی نیشتمانەکەی ببینێت.
کوڕێکی ناوبراو بە ناوی شەهید "جەماڵ بەڵەکی" لەدایکبووی ساڵی ١٣٥١هەتاوی لە گوند "گەرگولی خوارێ" پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە کە لە ڕێگای رزگاریی نەتەوەکەی چەکی پڕ لە شانازیی پێشمەرگایەتی لە شان کردووە.
شەهید "جەماڵ" لە ڕێکەوتی ٢٩ی مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٦ لە بەرگریی خاک و نیشتمانەکەی لە ناوچەی مێرگە چەکۆ شەهید بووە و لە کوێستانی سامڕەند لە بەربنە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردراوە.
کاک "محەممەد ئەمین" هەتا دوا ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.