کوردستان میدیا

یەکشەممە 3ی رێبەندان 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی کوردستان لە گوندی "شیان" ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:05 - 23 بەفرانبار 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی کاک "خوداموراد محەممەدی" خەڵکی گوندی "شیان" سەر بە شاری "سنە" لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشیی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک"خوداموراد"  ساڵی ١٣٢٣ لە گوندی "شیان" لەدایک بووە و ناوبراو باوکی شەهید "کیومەرس محەممەدی" شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستانە.

شەهید "کیومەرس محەممەدی" ساڵی ١٣٧٢ هەتا ١٣٨١ لە ڕێزەکانی حیزبدا پێشمەرگە بووە و ئەرکە حیزبییەکانی بە باشترین شێوە بەڕێوە بردووە.

شەهید "کیومەرس" ڕێکەوتی ١٨ی ڕەزبەری ١٣٨٦ لەگەڵ شەهید "نادر" لە شاری "سنە" لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لەسیدارە دران.

ڕێژیمی پەت و سێدارە لە داوی لەسێدارەدانی ئەو دوو پێشمەرگەیە تەرمەکانی ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکردەوە و لە گۆڕستانی "بەهەشتی محەممەدی" ناشتنی.

تەرمی کاک "خوداموراد محەممەدی" ڕۆژی ٢٣ی بەفرانبار لە زێدی خۆی "شیان" بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپیردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو "خوداموراد" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.