کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:31 - 9 خەزەڵوەر 2720

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک "ڕەسووڵ پەرغازه" باوکی شەهید "نادر پەرغازە" خەڵکی گوندی "کێلێ" سەر بە لاجانی پیرانشار لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

شەهید "نادر'' دوای ئەوەیکە ڕێژیمی داگیرکەری تاران هێرشی کردە سەر کوردستان، پەیوەست بووە بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و لە لکی ٤ی هێزی قەندیل سازمان دراوە.

شەهید "نادر"  ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە جادەی سەردەشت ـ پیرانشار لەنێوان گوندی "تەرکش و قەبری حوسێن" لە دەرگیرییەک دژی هێزەکانی ڕێژیم شەهید کرا.

کاک "ڕەسووڵ'' هەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات و کوڕەکەی مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.