کاک سەید "قادر حوسێنی" باوکی شەهید سەید "عومەر حوسێنی" بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی گەلاوێژ کاک سەید "قادر حوسێنی" باوکی شەهید سەید "عومەر حوسێنی" خەڵکی "شنۆ" بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک سەید "قادر" ساڵی ١٣١٢ی هەتاوی لە گوندی "بێژاوێ" لەدایک بووە. ناوبراو هەر لە سەردەمی ڕێژیمی حەمەڕەزاشا دەستی بە خەبات دژی داگیرکەران و ستەمی دوژمنان دەرحەق بە گەلی کورد کرد و بۆ ئەو مەبەستە ڕیزەکانی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانی هەڵبژارد و له ساڵی ۱۳۳۸ی هەتاوی بە فەرمی بوو بە ئهندامی حیزبی دێموکرات.
ناوبراو ساڵی ۱۳۴۰ بۆ ماوەیەک لەلایەن ساواک دەسبەسەر کرا. ساڵی ۱۳۶۰ لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر دەکرێتەوە و ئازار و ئەشکەنجە دەدرێت بەڵام هیچ کات تەسلیمی ویستی دوژمنان نەبوو.
شەهید سەید "عومەر حوسێنی" ساڵی ١٣٩٥ لە دەسپێکی خەباتی نوێی حیزب لەگەڵ تێمیکی پێشمەرگەکان گەڕایەوە نیوخۆی وڵات و لە شەڕی "قەرەسەقەل" دوای شەڕێکی قارەمانانە تێكەڵ بە کاروەانی شەهیدان بوو.
تەرمی کاک سەید "قادر حوسێنی" لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.