
ڕۆژی هەینی ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک "عەبدوڵڵا یوسف پوور" باوکی شەهید "قادر یوسف پوور" ناسراو بە "قادر مارەغانی" و خەڵکی گوندی "مارەغانیـ"ـی سەر بە شاری "سەردەشت" لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شەهید "قادر مارەغانی" ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە گوندی "مارەغانی" لەدایک بووە، پاشان لە تەمنی لاویەتیدا هەست بە چەوساندنەوە و زوڵم و زۆری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دەکات و دێتە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات و ئەرکە حیزبییەکانی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ڕادەپەڕێنێت.
ناوبراو ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەزبەری ١٣٦١ لە ناوچەی "شامات" سەر بە شاری "مەهاباد" لە شەڕ و دەرگیرییەکی نەخوازراودا تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بووە.
تەرمی کاک "عەبدوڵڵا" لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.