کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهید و پێشمەرگەیەکی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:11 - 9 رەشەمه 2721

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەمە دەروێش "حوسێن عەسری" باوکی شەهید "مستەفا عەسری" و باوکی "زەینەب عەسری" پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لەتەمەنی ۹٥ ساڵیدا لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد.

دەروێش "حوسێن" پیاوێکی نیشتمانپەروەر بوو و بەهۆی ئەوەیکە کوڕێکی شەهید بووە و کچێکی پێشمەرگەیە لەنێو خەڵکدا جێگای ڕێز و متمانەی خەڵک بوو.

شەهید "مستەفا عەسری" ساڵی۱۳٦۲ لە مەئموورییەتێکی حیزبیدا لە گوندی "سەردەرێ" لە دواێکی دوژمنەوە دەکەوێت و بە دیل دەگیرێ.

شەهید "مستەفا" دوای ئەوەیکە بە دیل دەگیرێت ٥ ساڵ زیندان و ئازار و ئەشکەنجەی ڕێژیم لە بەندیخانە ناتوانێت ئیرادەی ناوبراو بەچۆک دابێنێت.

دوای ئەوەیکە لە زیندان ئازاد دەکرێت جارێکی دیکە گەڕاوەتە سەنگەری حیزبی دێموکرات و درێژەی بە خەباتی پێشمەرگانەی داوە.

شەهید "مستەفا عەسری" سەرئەنجام ڕێکەوتی۱۱ی بەفرانباری ۱۳٦۹ لە "مامەخەتیب" لە بناری چیای "حەسەن بەگ" و لە ڕووداوێکی نەخوازراودا تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان دەبێت.

هەروەها کچێکی دەروێش"حوسێن" بە ناوی "زەینەب عەسری" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتە و بۆ بەرگری لە خاک و نیشتمانەکەی چەکی پێشمەرگایەتی لە شان کردووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.