کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

12:23 - 27 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەقز، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٥ی خەرمانان، کاک "ڕەحیم ڕەحمانی"، باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات، خەڵکی گوندی "تەمۆغە" سەر به ناوچەی "گەوڕک"ـی سەقز، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە، لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی ناوبراو بە ناوی "سەعدی ڕەحمانی"، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە کە چەکی بەرگریی لە خاک و نیشتمانەکەی لە شان کردووە.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی خەرمانان، تەرمی کاک "ڕەحیم"، لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.