کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

14:03 - 7 خەرمانان 2720

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٧ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، مام "عەبدوڵڵا مەندان" باوکی پیشمەرگەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

مام عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی "دۆلەپێسانی" گەلی بەندی ورمێ و دانیشتووی شارەدێی "ڕاژان" بوو. ناوبراو لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو باوکی "وەیسی مەندان" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتە و ماوەی چەندین ساڵە کوڕەکەی چەکی پارێزگاری لە نیشتمانەکەی کردووەتەوە شان.

مام عەبدوڵڵا کەسێکی نیشتمانپەوەر و حیزب خوشەویست بوو و لە کاتی خۆیدا ماڵی ناوبراو شوێنی حەسانەوە پێشمەرگە بووە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.