کاک "حەمزە فاتحی" لە ڕێکەوتی ٧ی خەزەڵوەر و دایە "خەدیجە مەحموودیان" لە ڕێکەوتی ٢ی خەزەڵوەر، باوک و دایکی شەهیدی حیزبی دێموکرات "مستەفا فاتحی" دوای تەمەنێک پڕ سەروەری لە شاری پیرانشار ماڵاواییان لە ژیان کرد.
کاک "حەمزە" و دایە "خەدیجە" کەسانێکی نیشتمانپەروەر بوونە و هەمیشە شانازییان بە ڕێبازی کوڕەکەیانەوە دەکرد.
شەهید "مستەفا فاتحی" ساڵی ١٣٥٢ی هەتاوی لە گوندی "کاولان" لەدایک بووە. دوای هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان، پەیوەست بووە بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و چەکی پێشمەرگایەتیی لە شان کردووە.
دەرەنجام شەهید "مستەفا" لە ڕێکەوتی ١٩ی پووشپەڕی ١٣٧٠ی هەتاوی، لە شەڕ و دەرگیرییەکدا دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شوێنێک بە ناوی "جبەرەند" تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بووە.
کاک "حەمزە" و دایە "خەدیجە" هەتا دواساتەکانی ژیانیان بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مانەوە. تەرمی ناوبراوان لە پیرانشار بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردران.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "حەمزە" و دایە "خەدیجە" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.