![](/weney-mallperr/9949.jpg)
کوردستان میدیا: ریاض یاسینعەبدوڵڵا وەزیری دەرەوەی وڵاتی یەمەن رایگەیاندووە، باڵوێزخانەی رێژیمی ئێران لە سەنعا پێتەختی یەمەن ژووری شەڕی حوسی و ئاژاوەچییەکانە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، یاسینعەبدوڵڵا رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٦ خەرمانانی ١٣٩٤، رایگەیاندووە کە رێژیمی ئێران لە رێگای باڵوێزخانەوە پشتیوانی ماڵی، نیزامی و ئیتلاعاتی لە حوسیەکان دەکات.
وەزیری دەرەوەی یەمەن لەوتووێژێکدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەتدا رایگەیاندووە کە باڵوێزخانەی ئێران لە سەنعا ژووری شەڕی حوسییەکانە و وتی: سەرەڕای ئەوەیکە رێگای هەوایی و دەریایی بۆ یەمەن بەستراوە بەڵام باڵوێزخانەی ئێران لەو وڵاتە بووەتە شوێنی ئاژاوە و پشتیوانی لەحوسییەکان دەکات.
یاسینعەبدووڵا هەروەها جەختی کردووەتەوە کە زیاتری ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لەباڵوێزخانەی ئێراندا بەڕێوە دەچێت و ئیمکاناتی حوسییەکان لەو شوێنە دابین دەکرێت.
وەزیری دەرەوەی یەمەن رایگەیاندووە کە ئێران کەرەستەی پێشکەتوو بۆ حوسییەکان دابین دەکات و پشتیوانی لە عەلی عەبدووڵڵا ساڵح رێبەری لەسەر کار لابراوی ئەو وڵاتە دەکات.
پشتیوانی و دەستێوەردانەکانی رێژیمی ئێران و دووپاتکردنەوەی رێبەرانی رێژیم سەبارەت بە پشتیوانییەکانی ئەو وڵاتە لەگرووپە توندڕەوکان نیگەرانی وڵاتانی ناوچەکە و رۆژئاوای لێکەتووەتەوە.