کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بایەخی پارەی ئێران دووبارە دابەزی؛ نرخی هەر دۆلارێکی ئامریکا لە سنووری ٣١ هەزار تمەن تێپەڕی

18:08 - 15 سەرماوەز 2721

نرخی دۆلاری ئامریکا لە بازاڕی دراوی ئێران دووبارە ڕێکۆردێکی نوێی تۆمار کرد و ڕۆژی دووشەممە ١٥ی سەرماوەز، نرخی هەر یەک دۆلار لە سنووری ٣١ هەزار تمەن تێپەڕی.

دوای شکستهێنانی دانوستانەکانی ڤییەن و زێدەخوازییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ڕۆژبەڕۆژ بایەخی پارەی ئێران دادەبەزێت.

هەروەها نرخی دراوەکانی تر لە بازاڕە نافەرمییەکانی ئێران هەڵکشاون و باس لەوەش دەکرێت کە کڕین و فرۆشتنی دراوە بیانییەکان لە هەندێک لە سەڕافییەکان بەهۆی ناسەقامگیری لە بازاڕی دراو، ئەنجام ناگرێت.

لە سەرەتای هاتنە سەر کاری ''ئیبراهیم ڕەئیسی'' هەتا ئێستا، هەر ڕۆژە و دۆلار نرخێکی نوێ تۆمار دەکات و ڕێکۆردی ساڵی ١٤٠٠ دەشکێنێت.

لەژێر سێبەری دەسەڵاتداریەتیی ڕێژیمی ئاخوندی، ڕۆژبەڕۆژ پارەی ئێران بێنرختر دەبێت و گرانی و هەژاری زۆرتر لە هەمیشە تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوە.