کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برایان هوک: ئێران وڵاتیکی دەوڵەمەندە، بەڵام لەژێر دەسەڵاتی حکوومتی دزەکاندایە

13:10 - 4 جۆزەردان 2720

''برایان هوک''، نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە کاروباری ئێران، وتوویەتی کە خەڵکی ئێران لە حکوومەتێک کە نوێنەری ڕاستەقینەی ئەوان بێت بێبەرین و ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەند، بەڵام لەژێر دەسەڵاتی حکوومتی دزەکاندایە.

''برایان هوک'' لە وتووێژێکدا کە لە بلاڤۆکی ''فارێن پالیسی'' بڵاو بووەتەوە، وتوویەتی: ''ڕێژیمی ئێران لەگەڵ کێشەی ڕەوایی و متمانە لەگەڵ خەڵکی ئێران بەرەوڕوویە. هەڵمەتی گوشاری ئابووری و گۆشەگیریی دیپلۆماتیکیی لەڕادەبەدەری ئێمە، بووەتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی ئێران فەزایەکی زۆرتریان بۆ بڕەخسێت کە داوای حکوومەتێک بکەن کە نوێنەری ڕاستەقینەی ئەوان بێت''.

ناوبراو زیادی کرد کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو بینیتان کە لە ٣١ پارێزگا تەنانەت یەک ناڕزایەتیش بە دژی ''ترامپ'' یان گەمارۆکانی ئامریکا نەبوو، چوونکە خەڵک دەزانێت کە چ کەسێک بەنیسبەت کێشە ئابوورییەکانەوە هەڵەکارە. هەڵەکار خودی ڕێژیمی ئێرانە، نەک ئامریکا.