
لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا کیلۆیەک برنجی دەرەجە یەکی ئێرانی بە شێوەی نێونجی بە ٤٣ هەزار تمەن فرۆشراوە، لە حاڵێکدا لە مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو بە نرخی ٢٧ هەزار و ٦٠٠ تمەن فرۆشراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی "سەمت" هەتا کۆتایی مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، نرخی کیلۆیەک برنجی تایلەندی (جگە لە هوومالی) بە شێوەی نێونجی ١٦ هەزار و ١١٤ تمەن بووە کە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی وێکچووی ساڵی ڕابردوو کە نرخی ١٤ هەزار و ٤٩٧ تمەن بووە، نزیک بە ١١.٢ لەسەد هەڵکشانی نرخی هەبووە.
هەروەها لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی نرخی کیلۆیەک برنجی پاکستانی باسماتی (دەرەجە یەک) ٢٧ هەزار و ٧٠٢ تمەن، برنجی تارەم ئەعلا ٥٠ هەزار تمەن و برنجی هاشمی (دەرەجە یەک) ٤٨ هەزار و ٦١٤ تمەن بووە کە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی وێکچووی ساڵی ڕابردوو بە ڕیز نزیک بە ١٤ لەسەد، ٥٦.٧ لەسەد و ٥٥.٤ لەسەد هەڵکشانی نرخیان هەبووە.
نرخی شتومک و خۆراکییەکان لە ئێران بەردەوام هەڵکشانی نرخیان هەیە و کاربەدەستانی ڕێژیمش ناتوانن نرخەکان کۆنترۆڵ بکەن.