کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینج لە سفرەی خەڵكی ئێران و کوردستان دەسڕێتەوە

11:31 - 15 رێبەندان 2721

سەید "جەواد ساداتی نژاد" وەزیری جەهادی کشاوەرزیی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی هەوڵی ئەو وەزارەتخانەیە ئەوە بووە کە لە بەرهەمهێنانی برینج خۆبژیو بن بەڵام بەپێچەوانە نرخی برینج لە بازاڕدا دیسانەوە گران بوو.

بەپێی قسەکانی ئەو کاربەدەستەی ڕێژیمی ئێران نرخی برینج ٩٥ لەسەد گرانتر بووە و ئەگەری ئەوە هەیە برینج بە گشتی لە سفرە خەڵک بسڕێتەوە.

نرخی برنجی ئێرانی و هاودەکراو لە وڵاتانی دیکە دیسان بەرز بووەتەوە و بەهۆیەوە خەڵک ناچار بوونە کە ڕوو لە کڕینی پاشماوەی برنج بکەن.

بەهۆی قەیرانە نێوخۆیییەکانی ئێران و بەتایبەتی قەیرانی ئابووری و گرانبوونی بەهای شتومەکەکان لە بازاڕەکان و گوشارەکانی سەر خەڵکی ئەو وڵاتە و کەمتەرخەمیی دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە هەمبەر دۆخی داسەپاو بە سەر ئێران گوشارەکانی لەسەر خەڵک زۆر و بەربڵاوتر بووه.